فیفا مێسی له یاریگه‌ی ئانفیڵد بۆ پشكنینی مادده‌ی وزه‌به‌خش هێشتۆته‌وه
دوای ریمۆنتادایه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی ئانفیڵد له دژی بارسێلۆنا، لێژنه‌یه‌ك له فیفا لیۆنێل مێسیان له یاریگه هێشتۆته‌وه و پشكنینی مادده‌ی وزه‌به‌خشیان بۆ لیۆ مێسی كردووه.
پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی دوایین یاریزان بووه كه یاریگه‌ی ئانفیڵدی جێهێشتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه بوو كه پشكنینی مادده‌ی وزه‌به‌خش بۆ ئه‌و یاریزانه كراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌هۆی هێشتنه‌وه‌ی مێسی له یاریگه‌ی ئانفیڵد، پاسی یاریزانانی بارسێلۆنا مێسیان جێهێشتووه، دوای ته‌واوبوونی پشكنینیه‌كه‌ی به ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت خۆی گه‌یاندۆته‌وه فرۆكه‌خانه‌ی لیڤه‌رپوول و له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا بۆ ئیسپانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
لیۆنێل مێسی ئه‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ 12 گۆڵی تۆمار كردووه و پێشه‌نگی گۆڵكارانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی گرتووه، له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕان و ماڵئاواییان له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد.