كلیچدار ئۆغڵۆ: 7 چه‌ته له‌ناو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی توركیادا هه‌ن
K24- هه‌ولێر:
كه‌مال كڵیچدار ئۆغڵو, سه‌رۆكی گشتیی پارتیی گه‌لی كۆماریی "جه‌هه‌په" ده‌ڵێت: له‌نێو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردندا 7 چه‌ته هه‌ن و به گوێره‌ی فه‌رمانی سه‌رۆكی چه‌ته‌كه‌یان كار ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی گشتیی پارتیی گه‌لی كۆماریی، جه‌هه‌په، ره‌خنه‌ی توند له بریاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له ئیستانبوڵ ده‌گرێت و دووپاتی ده‌كاته‌وه: بڕیاری كۆمسیۆن دادپه‌روه‌رانه نییه و ئه‌ندامانی كۆمسیۆن بوونه‌ته چه‌ته.
كلچدار ئۆغلۆ گوتیشی: له یه‌كه‌مین رۆژی ره‌مه‌زاندا مافی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو، براوه‌ی جه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئیسته‌نبوڵیان خوارد.
پێشتریش فایەق ئۆزتراك، گوتەبێژی جەهەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسانی پارتەکەیان لەگەڵ ئەندامانیان لە پەرلەمانی تورکیا کۆ دەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستانبوڵ دەکەن.
گوتەبێژی جەهەپە بڕیاری کۆمسیۆنی بە کودەتا بەسەر ئیرادەی گەل دانا و دووپاتیشی کردەوە، کە بێدەنگ نابن.
دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستانبوڵی لە 23ی حوزەیران دەرکرد، کە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، کاندیدی جەهەپە لەو شارە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.
H.B