"لۆپێتیغی ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، جۆلیان لۆپیتیغی بۆ شوێنگره‌وه‌ی نیكۆ كۆڤاچی راهێنه‌ری بایرن میونشن داوا كراوه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی بایرن میونشن دوای كرانه ده‌ره‌وه‌یان له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه هیوایان بۆ وه‌رزی داهاتوو به كۆڤاچ نه‌ماوه، بۆیه دوو راهێنه‌ریان بۆ شوێنگره‌وه‌ی راهێنه‌ره كرواتیاییه‌كه به‌ربژێر كردووه، یه‌كێكان (تێن هاگ)ـی راهێنه‌ری ئایاكسه كه پێشتر له بایرن میونشن یاریده‌ده‌ری گواردیۆلا بووه، ئه‌م راهێنه‌ره ئه‌گه‌رێكی دووره كه بتوانێت شوێنی كۆڤاچ بگرێته‌وه.
بژارده‌ی به‌هێزی بایرن میونشن، جۆلیان لۆپیتیغیه، چونكه ئێستا ئه‌و راهێنه‌ره بێ كاره و پێشبینی ده‌كرێت بۆ وه‌رزی داهاتوو ببێته راهێنه‌ری بایرن میونشن.
جۆلیان لۆپیتیغی ته‌مه‌ن 52 ساڵ، پێشتر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بووه، مه‌شقی به یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالیش داوه، ماوه‌ی 4 مانگیش له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید به‌رده‌وام بوو، دواتر دوورخرایه‌وه.