منداڵێكی رزگاربووی دەستی داعش چیرۆكی بە خاكسپاردنی براكەی دەگێڕێتەوە
K24 - دھۆك
له شه‌ڕی باغۆز زیاتر له 140 ئێزدی له‌ده‌ست داعش رزگاركران و له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، په‌نجا كه‌سیان دوای رزگاركردن گه‌یەندرانه كه‌مپی هۆل و دواتر راده‌ستی كه‌سوكاریان كرانه‌وه.
دلڤین قاسم، كه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ل قه‌سه‌به له شنگال، له‌گه‌ڵ چوار له منداڵه‌كانی رزگاركراوه و به‌مەمەش ژماره‌ی رزگاركراوانی ئێزدی گه‌یشتووه‌ته 3 ھەزار و 78 كەس.
لەكاتی ھێرشی ئاسمانی بۆسەر باغۆز یەكێك لە منداڵەكانی دلڤین كە تەمەنی 13 ساڵ بوو بەھۆی بۆردوومانەكان گیانی لەدەستدا. سەفۆان حوسێن، یەكێكە لە منداڵە رزگار كراوەكان، چیرۆكی گیان لەدەستدانی براكەی دەگێڕێتەوە و دەڵێ: "لە باغۆز براكەم چوو بووە ماڵی دراوسێیەكەمان لەوكاتە فڕۆكەكان بۆردوومانیان دەكرد ئەویش بەركەوت، ماوەی مانگێك تەرمەكەی لەژێر خانوودا مایەوە و دواتر بە خاكمان سپارد".
ھ.م