كڵۆپ یانه‌ی دۆرتمۆندی پێشووی له 5 ملیۆن یۆرۆ بێبه‌ش كرد
جیهان
یۆرگن كڵۆپ
یانه‌ی لیڤه‌رپوول
یانه‌ی بارسێلۆنا
یانه‌ی دۆرتمۆند
ریمۆنتادایه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول
تۆپی پێ
یۆرگن كلۆپ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری لیڤه‌رپوول یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆندی تیپه‌كه‌ی پێشووی له به‌ده‌ستهێنانی پێنج ملیۆن یۆرۆ بێبه‌ش ده‌كات.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكردۆته‌وه له ئه‌گه‌ری بوون به پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆی وه‌كو به‌شێك له گرێبه‌ستی ئۆسمان دێمبێلێ ده‌دایه بۆرووسیا دۆرتمۆند.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری یارینه‌كردنی دێمبێلێش ئه‌وا بارسێلۆنا ده‌بوو ئه‌م بڕه پاره‌یه بداته دۆرتمۆند به‌ڵام لیڤه‌رپوول به‌سه‌ركردایه‌تی یۆرگن كلۆپ بارسێلۆنای له قۆناخی پێشكۆتایی دوورخسته‌وه و له به‌ده‌ستهێنانی پاره‌كه بێبه‌شكران.
ئۆسمان دێمبێلێ له هاوینی 2017 دوای رۆیشتنی نێیمار به‌رامبه‌ر سه‌د و پێنج ملیۆن یۆرۆ له بۆرووسیا دۆرتمۆنده‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد.