سبه‌ی له یارییه‌كی لوتكه هه‌ولێر قورسترین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی ده‌كات
له گه‌ڕی 26ـه‌می خولی نایابی عێراق، سبه‌ی هه‌ینی یلتیی هه‌ولێر له یاریگای یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریریی میواندایری قوه‌ی جه‌ویه ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆ هه‌ولێر چاره‌نووسسازه، چونكه هه‌ولێر 6 یارییه نه‌یبردۆته‌وه، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر (4)ـی ئێواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ولێر بارودۆخی خراپه، چونكه له قۆناخی دووه‌می خوله‌كه هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی تۆمار نه‌كردووه، بۆیه بۆ ئه‌م یارییه فشارێكی زۆری له‌سه‌ره، به تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر تیپێك یاریی ده‌كات دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه، له یاریی چوونی قۆناخی یه‌كه‌میش هه‌ولێر به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر جه‌وییه دۆڕابوو.
هه‌ولێر و جه‌وییه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2012ـه‌وه هه‌شتجار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، هه‌ولێر 2 یاریی بردۆته‌وه و قوه‌ی جه‌ویه‌ش 3 یاریی بردۆته‌وه، 3 یاریش له نێوانیان به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
زه‌ردپۆشه‌كانی پایته‌خت هه‌رچه‌ند گه‌ڕی رابردوو راهێنه‌ره‌كه‌شیان گۆڕی و ئه‌كره‌م سه‌لمانیان هێنایه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نه‌فتی میسان دۆڕان، هه‌موو هه‌وڵێكی هه‌ولێرییه‌كان له‌م وه‌رزه ته‌نیا مانه‌وه‌یه له خوله‌كه، به‌ڵام په‌یتا په‌یتا له ریزبه‌ندی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ خواره‌وه ده‌چن، له‌م یارییه هه‌ولێر سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن هیچ كیشه‌یه‌كیان له پێكهاته‌كه‌دا نییه.
هه‌ولێر له كۆی 25 یاریی رابردوو، 7 بردنه‌وه، 7 یه‌كسانبوون و 11 دۆڕانی هه‌یه، ته‌نها 20 گۆڵیشی كردووه، به‌م ئه‌نجامه‌ش له خانه‌ی سێزده‌یه‌می خوله‌كه دێت.
له به‌رامبه‌ردا جه‌ویه یارییه‌كی كه‌متر له هه‌ولێر ئه‌نجام داوه و ئه‌م وه‌رزه 19 یاری بردۆته‌وه و ته‌نیا 2 یاری دۆڕاندووه و له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت،
تا ئێستا یانه‌ی شورته پێشه‌نگی گرتووه و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یارییه‌ك له‌م وه‌رزه بدۆڕێنێت به 63 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق دێت.