10 تۆن خۆرماى تێكچوو له‌ناوبرا
K24 - گه‌رمیان:
نزیكه‌ی 10 تۆن خورمای تێكچوو، له‌لایه‌ن لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی كه‌لار له عه‌لوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی لێژنه‌كه، له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییه‌ك له‌و بڕه خورما تێكچووه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌یان چوونه‌ته شوێنه‌كه و پشكینینیان بۆ كردووه، ده‌ركه‌وتووه خورماكه تێكچووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، رێككه‌وتی ده‌رچوون و كۆتاییهاتنی له‌سه‌ر نه‌نووسراوه، له پشكنینیش ده‌ركه‌وتووه كه به كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت، بۆیه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و به گوێره‌ی رێنماییه‌كانیش له‌ناوی ده‌به‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و رێكاری پێویستیش به‌رامبه‌ر خاوه‌نی ئه‌و خورمایه ده‌گیرێته به‌ر.
هاوكات لێژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار، ده‌ستخۆشی له‌و هاووڵاتییه ده‌كات كه له باره‌ی ئه‌و بڕه خورمایه ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه و زانیاری درووستی پێداون، داواش له سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌كات له ئه‌گه‌ری تێبنیكردنی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك لێژنه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئ. م