به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین هاووڵاتییه‌ك له پێنجوێن گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له كوێستانی مله‌كه‌وه‌ی پێنجوێن، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی محمه‌د حه‌مه‌ساڵح محه‌مه‌د، له‌دایكبووی 1952، گیانی له‌ده‌ستدا، كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی سمایلاوه‌یه و دانیشتووی قه‌زای پێنجوێنه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاری چووه‌ته كوێستانه‌كانی مله‌كه‌وه، به‌ڵام له‌وێ مینێك پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئێستاش ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی پێنجوێنه و راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
لوقمان محه‌مه‌د، به‌رپرسی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن رایگه‌یاند، كاتژمێر 10 و نیوی به‌یانی ئه‌مڕۆ، له ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه و دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری و تیمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین تا كاتژمێر 5 و نیوی ئێواره نه‌توانرا ته‌رمه‌كه‌ی بهێنرێته خواره‌وه.
هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای سه‌ختی رێگاكه، مینێكی زۆری لێیه و نه‌توانراوه به ئاسانی بگه‌نه شوێنه‌كه.
به‌هۆی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران، زیاتر له 60 ملیۆن میل چوارگۆشه، زه‌وی و كوێستانه سنوورییه‌كانی ناوچه‌كه، مینرێژكراون و تا ئێستاش نه‌توانراوه ناوچه‌كه له مین پاك بكرێنه‌وه، به‌و هۆیه‌وه ساڵانه هاووڵاتییان ده‌بنه قوربانی.
ئ. م