وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: تره‌مپ بناغه‌ی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی تێكشكاندووه
K24 - هه‌ولێر:
جان ئیڤ لودریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، پێیوایه بانگه‌شه‌كردن بۆ پێكدادان له‌نێوان ده‌وڵه‌تان، ده‌بێته هۆی درووستبوونی فه‌وزایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش، ده‌خاته ئه‌ستۆی دۆناڵد تره‌مپ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، له گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "پاریس‌یان" ده‌ڵێت: "هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، پشت به په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی نه‌به‌ستن و ئه‌و په‌یوه‌ندی بۆ هاریكاری نه‌بێت، به‌ڵكو پێویسته وڵاتان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، ئه‌وه‌ش خستنه مه‌ترسی په‌یوه‌ندییه‌كانه و ده‌بێته جۆرێك له فه‌وزای نێوده‌وڵه‌تی".
لودریان ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوو بازنه و جه‌مسه‌ری گرنگ له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ن و ده‌توانن كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت.
لودریان ده‌ڵێت: "له ئێستادا بنه‌ما و بناغه سه‌ره‌كی ژیانی نێوده‌وڵه‌تی، پارچه پارچه بووه، چیدیكه دامه‌زراوه و په‌یماننامه و به‌ڵێنه‌كانی پیشوو و سنووره‌كان، رێزلێگیراو نین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، به‌شێكی سه‌ره‌كی هۆكاری ئه‌و تێكشكانه، ده‌خاته ئه‌ستۆی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌مان كاتیش‌دا، چین و رووسیا له پرسه‌كه تێوه‌گلاون له تێكدانی ئه‌و هاوسه‌نگییه.
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه‌دا، جان ئیڤ لودریان، روونی ده‌كاته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌ی ئێستا جیهان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، "توندوتیژی زیاتر و تیرۆریزمیش به‌رده‌وام ده‌بێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، لودریان ده‌خوازێت هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی كارنامه‌یه‌كی گشتگیر و هاوبه‌ش بن له پرسی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناووكی ئیرانی و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ئێران جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكاش به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆدایه.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م