بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی گێچه‌ڵی سێكسی به ژنێكی نیقاب هه‌رای ناوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی گێچه‌ڵی سێكسی به ژنێكی نیقاب له سعوودیه هه‌رای ناوه‌ته‌وه، كه له شاری ده‌مامی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته روویداوه و هاووڵاتییانی تووڕه كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، كه له كامێرای چاودێری دوكانه‌كه تۆماركراوه و به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، پیاوێك به شێوه‌یه‌كی هه‌ستپێكراو له دواوه خۆی له ژنه نیقابپۆشه‌كه نزیك ده‌كاته‌وه، به‌جۆرێك ژنه‌كه تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه هیچ به‌سه‌ر خۆی بهێنێت.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تیش له تویته‌ر ڤیدیۆكه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوای ده‌ستگیركردن و لێپێچینه‌وه له پیاوه‌كه ده‌كه‌ن، كه رووخساری پیاوه‌كه به روونی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌رچه‌نده رووداوه‌كه 9ی ئه‌م مانگه روویداوه، به‌ڵام تا ئێستا داواكاری گشتی سعوودیه هیچ لێدوانێكی له باره‌یه‌وه نه‌داوه كه ئایا لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه یان نا.
به گشتی رووداوی هاوشێوه له سعوودیه تۆمار ده‌كرێن و هه‌فته‌ی رابردووش له‌سه‌ر رووداوێكی هاوشێوه، داواكاری گشتی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی كه‌سێك ده‌ركرد، كه له‌ناو ئۆتۆمبێل گێچه‌ڵی سێكسی به كچێك كردبوو.
فيديو
— فيديوهات وروابط الأحداث (@videohat_1) May 11, 2019
شخص يتحرش بفتاة داخل بقالة في الدمام. pic.twitter.com/XvFfnlXhRm
ئ. م