پێنج نامۆترین فه‌تواكانی "خه‌لافه‌تی داعش" كه تایبه‌ت بوون به مانگی ره‌مه‌زان
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته‌ی" رێكخراوی داعش دایمه‌زراندبوو، به ناوی ئایینی ئیسلامه‌وه چه‌ندین كرده‌وه‌ى نامۆ و نامرۆڤانه‌ی ئه‌نجامداوه، له نامۆترین شته‌كانیش، پێنج فه‌توای تایبه‌ت بوو به مانگی ره‌مه‌زان له‌و ناوچانه‌ی له ماوه‌ی نێوان 2014 تا 2017 له ژێر كۆنتڕۆڵیدا بوون.
فه‌توای یه‌كه‌می رێكخراوه‌كه، بریتی بوو له‌وه‌ی كه "پێویسته چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له جه‌نگه‌كان رۆژوو بشكێنن" به بیانووی ئه‌وه‌ی كه رۆژوو جه‌سته ماندووده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی "رۆژووگره‌كه ماندووبێت و نه‌توانێت له جه‌نگ به‌رده‌وام بێت".
هه‌رچی فه‌توای دووه‌مه، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ژنان بوو به رۆژ و ژنان بۆیان هه‌بوو ته‌نها دوای بانگی مه‌غریب بێنه ده‌ره‌وه، ئه‌ویش ده‌بووایه كه‌سێكی "مه‌حره‌م"ی له‌گه‌ڵ بێت.
سێیه‌م فه‌توای نامۆی رێكخراوه‌كه، داخستنی دوكانه‌كان بوو و ده‌بووایه "له 10 رۆژی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان ته‌واوی شوێنه بازرگانییه‌كان دابخرێن، بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان خۆیان ته‌نها بۆ تاعه‌ت و خواپه‌رستنی ته‌رخان بكه‌ن".
فه‌توای چواره‌م، كه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوه‌كه بوو بریتی بوو له‌وه‌ی كه "هه‌ر كه‌سێك رێكخراوه‌كه‌ی خۆشناوێ، رۆژووه‌كه قه‌بووڵ نابێت"، ئه‌وه‌ش موفتی شاری حومسی سووریا ده‌ریكربوو و ده‌یگوت: "ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی خۆشناوێت، با خۆی ماندوو نه‌كات به رۆژوو گرتن، چونكه جگه له تێنوێتی برسێتی و ماندووبوون، هیچی دیكه‌ی بۆ نانووسرێت".
دوای ئه‌وه فه‌توای پێنجه‌میش به هه‌مان مه‌به‌ست ده‌ریانكردبوو و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی سه‌ر به رێكخراوی داعش نه‌بێت و ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه به رۆژووه به‌ڵام سه‌ر به رێكخراوه‌كه نییه، رۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵه، به گوێره‌ی رێساكانی رێكخراوه‌كه‌ش به دووڕوو (مونافیق) هه‌ژمار ده‌كرێت".
به‌ده‌ر له‌و فه‌توایانه‌ی سه‌ره‌وه، هه‌ر كه‌سێكی دیكه رۆژووی نه‌گرتبا، به توندترین شێوه له‌لایه‌ن جه‌لادانی رێكخراوه‌كه، سزا ده‌درا، له‌كاتێكدا فه‌تواكان هیچیان له شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌یان نه‌گرتبوو.
ئه‌گه‌رچی "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی رێكخراوی داعش"، ئێستا به ته‌واوه‌تی تێكشكێنراوه و هیچ رووبه‌رێكی زه‌وی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوه‌كه به‌رده‌وامه و ناوه ناوه‌ش كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له عێراق و سووریا و وڵاته جیاجیاكانی جیخان ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م