به‌دواداچوون بۆ مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
بڕیار وایه له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە ماف و ئیمتیازاته‌كان و هاوتاكردنی مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، سه‌ردانی به‌غدا بكات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و ئه‌نفالكراوان ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت به‌ده‌ستی به‌تاڵ نه‌ڕۆین و به‌ده‌ستی به‌تاڵیش نه‌گه‌ڕێینه‌وه". ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتیش له په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی شانده‌كه به پێویست ده‌زانێت و پشتگیریی فراكسیۆنه‌كه‌شیان بۆ هه‌موو ئاسانكاریی و هاوكارییه‌ك ده‌خاته ڕوو.
شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چێته به‌غدا و به‌دواداچوون بۆ ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كه‌ن، شانده‌كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه و باسی هه‌موو ئه‌و پرس و كێشانه كراوه، كه بوونه‌ته هۆكاری پێنه‌دانی مافه‌كانی كاسوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. له‌و باره‌یه‌شه‌وه رێگاچاره‌ی جیاواز خراونه‌ته ڕوو و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستانیش كات و ورده‌كاریی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات.
پێش سه‌ردانی شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌غدا، په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانه‌كه به‌پێویست ده‌زانن و ئاماده‌یی خۆشیان بۆ هه‌موو هاوكاریی و ئاسانكارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو. مه‌یاده نه‌جار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی له‌م باره‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "پشتگیریی ماف و داخوازییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا، ئه‌و مافانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
له رابردوودا چه‌ندین سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ی جیاواز له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غدا كراون و هه‌وڵ داراوه مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوتا بكرێت و ئیمتیازات و ته‌واوی مافه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی به‌غدا، بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستانیش دابین بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غداوه بێ ئه‌نجام بوون. به گوته‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوولاش، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م ساڵدا هه‌وڵه‌كان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێن.