حهویجه.. ئهوهی به دڵی داعش نهبوو كوشتیان
K24 - ههولێر:
حەوت بۆ هەشت هەزار هاووڵاتی، کە لە سەردەمی چەکدارانی داعشدا لە شارۆچکەی حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک کوژراون، هێشتا تەرمەکانیان دەرنەهێنراون. لە سەردەمی داعشدا هەر کەسێك بە دڵی ئهوان نەجوڵابایهوه، راستەوخۆ بەر گوللـهیان دەدا و دهیانخسته ژێر خاكهوه. كهچی دوای ئەوەی تەواوی ناوچەکان لە ژێر دەستی هێزە عێراقییەکاندان، بەڵام ھێشتا ئەو گۆڕانە وەک خۆیانن و تەرمەکانیش تێكچوون و حکوومەتی عێراق هەڵیان ناگرێتەوە.
بەسەدان تەرمی هاووڵاتیان، كه له سهردهمی باڵادهستیی داعش له ناوچهكهدا، كوژراون، هێشتا لەژێر خاکن و دەرنەهێنراون، هەندێکیشیان هێشتا لهسهر زەوین.
ناوچەی غابات تەنها دەتوانی له دوورهوه وێنەی بگری، چونکە هێزە ئەمنییەکان ڕێگە نادەن هیچ کەسێک لێی نزیک بێتەوە.
ماڵی دایکی بە سام لە نزیک ئەو ناوچەیەیه، کاتێک پهیامنێری كوردستان 24 چووه ماڵهكهی، لەگەڵ نەوەی کوڕەکانی دانیشتبوو. ئەم ئافرەتە دوو کوڕی لە سەردەمی چەکدارانی داعشدا کوژراون و هێشتا تەرمەکانیان كه له ناوچهی غاباتن، دەستیان نەکەوتووهتەوە.
دایکی بهسام، دهڵێت: "ئەو کاتەی داعش هات و کوڕەکانمیان برد، وهك ئێستا مانگی ڕەمەزان بوو، لە ماڵەوە بردیانن و دواتر ههواڵیان پێ دام و گووتیان داعش لە سێدارەی داون، تا ئێستاش هیچ شتێكیان له بارهوه نازانم و تەرمەکانیشم دەست نەکەوتوونهتهوە".
هەموو ئەو شوێنانەی کە تەرمی هاووڵاتیانی لێیە، هێزە ئەمنییەکان ناوچەکهیان له خهڵكهكهی چۆڵ کردەووە، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، نووسراویان ئاراستەی بەغدا کردووە، بۆ ئەوەی لێژنەی پزیشکی بنێردرێت و تەرمەکان هەڵگیرێنەوە، بەڵام هێشتا هەنگاوی کرداری بۆ نەنراوە.
حوسێن عەلی جبووری، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە حەویجە به كوردستان 24ی راگهیاند: "لهسهر ئەم بابەتە پێشوتر نووسراومان بۆ بەغدا كردووه، کە گۆڕی بەکۆمەڵ لە حەویجە هەیه، بۆ نموونە گۆڕستانی بەگەرە، تەرمی نزیکەی هەزار کەسی تێدایە، بەڵام ئەم بابەتە کاتی زۆر پێویستە، ئێمەش چاوەڕێی بەغداین، بۆیە دەستم لە ئیسکەکان نەداوە و ئەو تەرمانەشی لەوێن، شی بوونهتهوه".
قهزای حەویجە سەر بە پارێزگای کەرکووکه و دانیشتووانەکەی نیو ملیۆن کەسن، بەپێی ئاماری هێزە ئەمنییەکان، له سهردهمی داعشدا نزیکەی دە هەزار هاووڵاتی کوژراون و بریندار بوون، بەڵام دواجار لهو ناوچهیهدا هاووڵاتیان دەستیان بە ژیان کردووهتەوە.