ئاسنگەرێک لە كۆبانێ پاشماوەکانی جەنگ دەكاتە پەیكەر
K24 - كۆبانێ
ئاسنگەرێکی کوردی شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان لە پاشماوەکانی شەڕی داعش پەیکەر دروست دەکات، ئەو ئاسنگەرە دەڵێ، تاوەکو ئێستا 20 پەیکەری لە پارچەی بۆمب و پاشماوەکانی شەڕ لە کۆبانێ دروستکردووە و ئەگەر هاوکاریشی بکرێت کاری زیاتر دەکات.
نەشئەت عەمی، بە كوردستان24ی گوت: "من دەرگا و كورسی و كەرەستەی دیكە دروست دەكەم، بەڵام لە دوای شەڕی كۆبانێ چەندین وێنەی جیاوازم لەناو پاشماوەكانی شەڕ بینی، بۆیە بڕیارمدا كە پەیكەری لێدروست بكەم".
ھ.م