سووریا.. هه‌سه‌ده داوای مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، مه‌زڵوم كوبانێ رایگه‌یاند، هیوادارین ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌كانی عێراق له سووریا دووباره نه‌كاته‌وه و به‌شێك له هێزه‌كانی له سووریا بهێڵێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، كه دوێنێ بڵاو كرایه‌وه، مه‌زڵوم كوبانێ نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به پلانی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌ربڕی.
گوتیشی: "كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ساڵی 2011دا بووه هۆی ئه‌وه‌ی بوار بۆ سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوی داعش خۆش بكات".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه دووباره نه‌كرێنه‌وه و رێگه نه‌درێت له سووریا ئه‌زموونی عێراق دووباره ببێته‌وه".
مه‌زڵوم كوبانێ داواشی كرد، به‌شێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بمێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی كورد بكه‌ن و سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌وه‌ی هه‌سه‌ده بكه‌ن، تاكوو ببێته هێزێكی تایبه‌ت به ئاسایشی ناوخۆی وڵات.
ئاماژه‌ی دا، دانوستانی نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌ت ئه‌نجامی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه و ئیداره‌ی تره‌مپ بووه‌ته هۆی دروستبوونی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م دانوستاندا.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه، مه‌زڵوم كوبانێ به نسبه‌ت ئه‌مه‌ریكاوه زۆر گرنگ بووه. تا ئه‌و رادده‌یه‌ی به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا، كه پێشتر كاری له سووریا كردووه، رایگه‌یاندووه، ئێمه بۆ هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕاینه‌وه لای مه‌زڵوم كوبانێ.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی باس كردووه، له میانی شه‌ڕی داعشدا زیاتر له شه‌ش گه‌وره به‌رپرسی سوپای ئه‌مه‌ریكا له نزیكه‌وه مامه‌ڵه و كاریان له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم كوبانێ كردووه، كه پێشتر گه‌ریلای په‌كه‌كه بووه و له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و توركیاوه، وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌ژمار كراوه.
ئ.ر