فینله‌ندا.. پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته عێراق ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرێكی مه‌ترسیداردا گیرا
K24 - هه‌ولێر:
گومرگی وڵاتی فینله‌ندا ده‌ستی به‌سه‌ر ئامێرێكدا گرتووه، كه ده‌كرێت له بواری دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیدا به‌كاربھێنرێت و به‌نیاز بوون بیهێننه عێراق.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی كۆمپانیاكه و جۆری ئه‌و ئامێره‌یان ئاشكرا بكات، كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، گومرگی فینله‌ندا ڕایگه‌یاندووه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و ئامێره‌ی ناردووه و كاره‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسای وڵاته‌كه‌یه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌و ئامێره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ده‌كرێت بۆ بواری سه‌ربازیی و مه‌ده‌نیش به‌كار بهێنرێت. به‌ڵام هێشتا هیچ لایه‌ن و ده‌زگایه‌كی عێراقی له‌باره‌ی ھێنانی ئامێریكی له‌و جۆره، هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.
ساری كینابی، گه‌وره پشكێنه‌رێكی گومرگی فینله‌ندایه و ده‌ڵێت: "ئه‌و ئامێره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه ناوی (Mass) spectrometry) یه و بۆ شیكاریی توخمه‌كانی ئه‌لیكتڕۆن و پڕۆتۆن و شه‌پۆله‌كانی كارۆموگناتیسی به‌كار دێت، ئه‌و كۆمپانیایه‌شی ناردوویه‌تی كۆمپانیایه‌كی ناوخۆییه، نه‌ك جیهانی، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌شتووینه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی، كه ئه‌و ئامێره بۆ چ مه‌به‌ست و بوارێك بۆ عێراق نێردراوه و له‌وێ بۆ چ بوارێك به‌كار ده‌هێنرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئامێرانه، به گوێره‌ی یاساكانی فینله‌ندا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێویستی به مۆڵه‌تی فه‌رمی نییه، به‌ڵام له كاتێكدا بۆ عێراق ده‌نێردرێ، له‌سه‌ر كۆمپانیاكه پێویسته مۆڵه‌ت له ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی فینله‌ندا، یان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت".