ئەمەریكا و رووسیا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاووتوێ دەکەن
K24 - مۆسكۆ
ئەمڕۆ مایك پۆ‌مپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سێرگی لاڤرۆڤی هاوتا رووسەکەی، لە شاری سۆچی کۆ دەبنەوە، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له كاتێكدایه جیهان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ دایه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و واشنتنیش رۆژ دوای رۆژ گرژتر ده‌بن.
شاره‌زایه‌ك له رووسیا پێی وایه، له‌م کۆبوونەوەیەدا رووسیا زیاتر پێداگری له‌سه‌ر وه‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات. سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا و پرسی كوردیش، چاودێرێكی سیاسی به گومانه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه.
بابه‌ت و پرسگه‌لی زۆر هه‌ن، كه مۆسكۆ و واشنتن له‌سه‌ریان له ململانێ دان، په‌یوه‌ست به كۆبوونه‌وه‌كه، شاره‌زایه‌كی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێی وایه له‌م دیداره‌دا رووسیا زیاتر پێداگری له‌سه‌ر وه‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات.
ره‌جه‌ف سه‌فاره‌ڤ، شاره‌زای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لە مۆسكۆ بە كوردستان24ی راگەیاند: "به بڕوای من نابێت چاوه‌ڕوانیی زۆرمان له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئه‌مەریكا هه‌بێت، له راستیدا زۆر گرفتی هه‌ڵپه‌سێردراو هه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌نداوی فارس ئه‌گوزه‌رێ، چ ئه‌مەریكا، یان رووسیا هه‌ڵوێستی خۆیان له‌مه‌ڕ پرسه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو. بێگومان رووسیا پێداگری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات، باس له هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و هه‌روه‌ها باس له ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مەریكا له وڵاتانی دیكە و كێشه‌كانی ڤه‌نزوێلا، ئێران، سووریا، یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان تاووتوێ ده‌كرێن، ئه‌م یه‌كتر بینینه له‌م ئاسته هه‌ر دوو وڵات زیاتر له‌یه‌ك نزیك ده‌كاته‌وه، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك گرژییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه".
قه‌یرانی سووریا یه‌كێكی دیكەیە له‌و بابه‌تانه‌ی، كه واشنتن و مۆسكۆ ناكۆكیی قوڵیان له‌باره‌وه هه‌یه، هه‌ر بۆیه چاودێرێكی سیاسی به گومانه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه.
لەو بارەوە د.خۆشه‌وی مه‌لا ئیبراهیم، چاودێری سیاسی دەڵێ: "سه‌ردانی مایك په‌مپیۆ بۆ سۆچی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ، به یه‌كه‌م گه‌شتی ئه‌م وه‌زیره داده‌نرێت بۆ رووسیا له دوای ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا. پێشتریش هه‌ردوولا رایانگه‌یاندووه، كه قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كێشه‌ی ڤه‌نزوێلا و ئۆكراینا و ده‌رچوونی ئه‌مەریكا و رووسیا له رێككه‌وتنی مووشه‌كی، چه‌قی گفتوگۆی هه‌ردوو وه‌زیر ده‌بێت".
ھ.م