ئه‌مه‌ریكا پێگه‌كانی فه‌یله‌قی قودس له عێراق و لوبنان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به ناوونیشانی "به‌وپه‌ڕی روونی – فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی" بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا پێگه‌كانی ئه‌و هێزه ئێرانییه‌ی له عێراق و لوبنان ده‌ستنیشانكردووه.
تیمی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌لیكترۆنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران، له سه‌ربازگه‌كانی لوبنان راهێنان به میلیشیاكانی نزیك خۆی ده‌كات و چه‌كیان پێده‌دات.
هاوكات دوو شوێنی هاوشێوه‌ی له رێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه ده‌ستنیشان كردووه، یه‌كێكیان له لوبنان و ئه‌وی دیكه‌ش له ئێران، كه به گوته‌ی ئه‌و تیمه ئه‌لیكترۆنییه، هاوشێوه‌ن و بنكه‌ی سه‌ربازین و بۆ راهێنانی چه‌كداران به‌كارده‌هێنرێت.
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر رۆڵی سه‌ره‌كی سوپای پاساداران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه پێیوایه ركابه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، جیا له‌وه‌ش راهێنان به‌و هێزانه ده‌كات كه راسته‌وخۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێران نینه، وه‌كو میلیشیاكانی عێراق و حزبوڵڵای لوبنان.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌خشه‌ی چه‌ند شوێنیك نيشان ده‌دات گوایه بنكه‌ی سه‌ربازین له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، یه‌كێك له‌وانه دۆڵی بیقاعه له لوبنان و سه‌ر سنووری سووریا.
سیس جۆنز، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی هه‌ڕه‌شه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و راوێژكاری پێشووی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "ئامانجی ئێران له‌و بنكانه له لوبنان، په‌ره‌پێدانی توانای هاوپه‌یمانه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌یه".
هه‌ر له ڤیدیۆكه‌دا، بنكه‌ی سه‌ربازی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له دۆڵی بیقاعی لوبنان هه‌بووه، له ده‌وروبه‌ری تارانی پایته‌ختی ئێرانیش هه‌ن، وه‌ك ئه‌و تیمه ئه‌مه‌ریكییه باسی ده‌كات، ئه‌وه‌ش بۆ راهێنانی كه‌سانێكن بۆ ئه‌نجامدانی شه‌ڕی مافیایی و سیناریۆبۆداڕێژراو.
#شاهد | قوة القدس التابعة لـ #الحرس_الثوري تعمل على تدريب وتسليح وتجهيز مليشيات تابعة لها في معسكرات تدريب في #لبنان، وكذلك في داخل #ايران. الهدف من ذلك هو استخدام هذه المليشيات في حروب الوكالة، وإشاعة عدم الإستقرار في عموم #الشرق_الأوسط.#العراق #البحرين #اليمن #أفغانستان #سوريا pic.twitter.com/O5qSOEcw07
— فريق التواصل DOS (@DOTArabic) May 13, 2019
ئ. م