ئێران پابه‌ندبوون به‌چه‌ند بڕیارێكی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی راده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئێران، سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، كه‌وتنه واری جێبه‌جێكردن و له‌مڕۆوه ئێران پابه‌ندبوون به چه‌ند خاڵێكی ناو رێككه‌وتنه‌كه راده‌گرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران، واده‌ی 60 رۆژی به وڵاتانی رۆژئاوا دابوو، تا كار به ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه‌كه بكرێت، كه مانگی ته‌مووزی 2015 له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1 واژۆی كردبوو.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حه‌سه‌ن رۆحانی رایگه‌یاند، ئێران (ئاوی قورس) و یۆرانیۆمی پیتێندراو نافرۆشێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بووه و ئه‌مه‌ریكا سزا ده‌خاته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یكڕن.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، وه‌كو سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كاربوو، ره‌خنه‌ی له ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه گرت و رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه له زیانی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكایه و له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ده‌شكێته‌وه.
به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه تره‌مپ له مانگی ئایار/ مایۆی 2018 كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاند و ماوه ماوه‌ش سزای نوێی دارایی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ئ. م