سه‌ید سادق.. به هۆی کێشه‌ی زه‌ویوزار که‌سێك کوژرا
K24 - سه‌ید سادق:
له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌ویوزار، له گوندی دۆڵاشی سه‌ر به قه‌زای سه‌ید سادق، هاووڵاتییه‌ك به ناوی "ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فه‌تاح" ته‌مه‌ن 56 ساڵ، كوژرا.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای سه‌ید سادق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15ی ئایار/ مایۆی 2019، رووداوه‌كه رووی داوه، هۆكاره‌كه‌شی كێشه‌ی زه‌ویوزاری كشتوكاڵی بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی قائیمقامیه‌تی سه‌ید سادق، دوای رووداوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه و راده‌ستی دادگا كراوه، ته‌رمی هاووڵاتییه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیی سلێمانی كراوه .
ئێستاش بۆ رێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوانیان، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی كوژراو و بكوژیان خستووه‌ته ژێر چاودێری و به بڕیاری دادوه‌ریش لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
ئ. م