هه‌ولێر.. ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌درێته پۆلیس
K24 - هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه، ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای هایبێرد، كه به هه‌ردوو سیسته‌می كاره‌بایی و سووته‌مه‌نی كار ده‌كات، به پۆلیسی هه‌ولێر ده‌درێت.
سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆیۆتا عێراق گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنێك، بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 60 رۆژ و وه‌ك تێست، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی هایبێرد به پۆلیس بدرێت.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر تێبینی كرا خه‌رجیی سووته‌مه‌نی له‌سه‌ر حكوومه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌وكاته بیر له دانانی پلانێك ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كار به‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه بكرێت.
ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی، تا خێرایی 60 كیلۆمه‌تر، به كاره‌با كار ده‌كات و هیچ گازێك ده‌رنادات، به‌مه‌ش ژینگه و هه‌وا پیس ناكات.
هاوكات ئۆتۆمبێله‌كان پێویستیان به دووباره بارگاویكردن نییه، چونكه خودی بزوێنه‌ری سووته‌مه‌نی، راسته‌وخۆ پاترییه‌كانی سیسته‌مه كاره‌باییه‌كه بارگاوی ده‌كاته‌وه.
ئ. م