ئیتاڵیا دژی رزگاركردنی كۆچبه‌ران له ده‌ریا ده‌وه‌ستێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكوومه‌تی ئیتاڵیا له هه‌وڵ دایه یاسایه‌كی نوێ ده‌ربكرێت، بۆ سزادانی ئه‌و رێكخراو و گرووپانه‌ی، كۆچبه‌رانی نایاسایی له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا رزگار ده‌كه‌ن و ده‌یانگوازنه‌وه ئیتاڵیا.
رۆژنامه‌ی گاردیان بڵاوی كرده‌وه، هه‌ر كۆچبه‌رێك له ده‌ریادا رزگار بكرێت، سزاكه‌ی 3500 تا 5500 یۆرۆ ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا ماتیۆ سالڤینی، كه نه‌یاری كۆچبه‌رانه، پڕۆژه‌یاساكه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بخاته به‌ر ده‌ست حكوومه‌ت و حكوومه‌تیش بیخاته به‌رده‌ست په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
به گوێره‌ی زانیاریی گاردیان، رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور، له‌سه‌ریانه بڕی 440 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك سزا بده‌نه حكوومه‌ت له به‌رامبه‌ر رزگاركردنی ژیانی 80 هه‌زار كۆچبه‌ر له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، به تایبه‌تی له 3 ساڵی رابردوودا.
نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه له ئیتاڵیا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره نامرۆڤانه‌یه و وه‌ك ئه‌وه‌یه، سزا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتندا بسه‌پێنرێت به هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك رزگار ده‌كات و نه‌خۆش نه‌گوازێته‌وه نه‌خۆشخانه.