ئێران وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ نادات، به‌ڵام به هه‌موو هێزێكیشیهوه، به‌رگریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كات.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ ژاپۆن، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ئێران پێویستی به راوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه گرنگه‌كانی هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی: "ناكرێت رێككه‌وتنێكی چه‌ند لایه‌نه، ته‌نیا یه‌ك لایه‌نیان جێبه‌جێی بكات".
دووپاتیشی كرده‌وه، تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه له لایه‌ن هه‌موو وڵاتانه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، گرژكردنی ره‌وشه‌كه و سه‌پاندنی سزای زیاتر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، قبوڵكراو نییه و گوتیشی: "تا ئه‌وپه‌ڕی، توانای دانبه‌خۆداگرتنمان هه‌یه".