ژێرئاوکەوتنی چەند کارگەیەک نرخی چەو و لمی بەرزکردووەتەوە
K24 – ههولێر:
بەهۆی بارانی زۆر و لافاو هەندێک لە کارگەکانی چەو و لم ئاو دایپۆشیوون، بەمەش نرخی چەو و لم لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە.
تەنها لە دەڤەری راپەڕین، دەیان پڕۆژە و کارگەی بەرھەمھێنانی چەو و لم بوونیان ھەیە کە ھاووڵاتیان لەدوای ساڵانی 2000 بونیاتیان ناون، ئەو کارگانە سەرچاوەیەکی باشی دابین کردنی کەرەستەکانی رێگاوبان و بیناسازی ناوخۆییان پڕ کردۆتەوە، بەڵام ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەو کارگانە ئاوی دەریاچەی دووکان دایپۆشیون و لەکارکەوتوون .
سەنگەر عومەر، خاوەنی یەکێک لە کارگەکانی چەو و لم بە کوردستان24ی راگەیاند، بەهۆی ئەو زیانانەی بەر کارگەکان کەوتوون، نرخی چەو و لم بەڕیژەی 50% زیادیکردووە.
H.J