"قاعیده و داعش هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی جۆره‌كانی چه‌كی كۆكوژ و به‌كارهێنانیان ده‌ده‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
ئۆفیسی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، سه‌ر به حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا، هۆشداریی ده‌دات و رایگه‌یاندووه: "كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش و گه‌مارۆدانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، واتای ئه‌وه نییه هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی رۆژئاوا كۆتایی هاتووه".
داواش له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات زۆر ئاگاداربن و پله‌ی ئاماده‌باشیی به‌رزبكه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و رێوشوێنه توندانه‌ی پێشووتر نه‌بن كه بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعش گرتبوویانه‌به‌ر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێیان وانه‌بێت شكستی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست واتای كۆتاییهاتنی مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه بێت.
ئۆفیسی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له هۆڵه‌ندا كه ساڵی 2005 دامه‌زراوه و سه‌ر به وه‌زیری داد و ئاسایشی گشتیی هۆڵه‌ندییه، له ساڵی 2012 وه پێشبینی كردووه، شكستی داعش له سووریا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له سه‌رانسه‌ری جیهان توندڕه‌وتر ببن و به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی كه‌لێنێك بگه‌ڕێن تا كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن و تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه.
ئۆفیسی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له هۆڵه‌ندا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بارودۆخی ئێستای هه‌ڵسه‌نگاندووه و باسی له هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كانی داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و پێیوایه، مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوی قاعیده له داعش كه‌متر نییه و هێشتا سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "داعش و قاعیده هه‌مان هزری توندڕه‌وی گه‌شه‌پێده‌ده‌ن و په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن. كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رابكێشنه ریزه‌كانی خۆیانه‌وه و پشت به گه‌نجان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌به‌ستن و په‌یوه‌ندی به گه‌نجه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، مێشكیان ده‌شۆنه‌وه و هه‌ڵه‌مه‌تێكی رێكخراو بۆ راكێشانیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
ناوه‌نده هۆڵه‌ندییه‌كه به وردی چاودێریی كردووه و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی نزیك و دووردا هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆیه پاش شكستی داعش له سووریا، گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یه بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپین، ئه‌وانه بۆمبی چێنراون و هه‌ر ساتێك ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئێستا له هه‌ر كاتێك زیاتر له باكووری ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا هه‌لومه‌رجی له‌باریان له به‌رده‌مدایه".
ئۆفیسی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له هۆڵه‌ندا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌ندامی داعش بوون، پیاوبن یان ژن، ده‌ستبه‌رداری هزری تونڕۆیی نه‌بوون، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژه‌هری ئه‌و هزره توندڕۆییه بڕژێنن و شه‌ڕه‌كه بگوازنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا".
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه "داعش و قاعیده هه‌وڵی گه‌شه‌پێدان به جۆره‌كانی چه‌كی كۆكووژ و كیمیایی و بایلۆژی و چۆنێتی به‌كارهێنانی له كرده تیرۆریستییه‌كانی داهاتوو ده‌ده‌ن له دژی خه‌ڵكی سڤیل و سه‌ربازه‌كان، جا چ له وڵاتانی رۆژئاوابن یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جیهان".