ئه‌مه‌ریكا داوای لێبوردن له عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی داوای لێبوردنی له عێراق كرد، پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له پارێزگای كه‌ركووك، به هه‌ڵه ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی بۆردوومان كرد و به‌و هۆیه‌وه پۆلیسێك كوژرا و دوو پۆلیسی دیكه‌ش بریندار بوو.
پۆلیسی فیدراڵی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، جۆی هود، ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا له به‌غدا، رۆژی شه‌ممه 18/5/2019 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی باره‌گای پۆلیسی فیدراڵی عێراقی له به‌غدا كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، جۆی هود بۆ پرسه‌ی پۆلیسه‌كه و داوای لێبوردن له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵی عێراق هاتووه، چونكه به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه كارمه‌ندێكی پۆلیسی فیدراڵی كوژراوه و دوو كارمه‌ندی دیكه بریندار بوون و هه‌ر سێكیان سه‌ر به لیوای 11ـی فیرقه‌ی سێی پۆلیسی فیدراڵی بوون. رۆژی 24/4/2019 به‌هۆی هه‌ڵه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بۆردوومان كرابوو.