مێسی هێشتا به گواستنه‌وه‌ی گریزمان رازی نییه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی به گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمان رازی نییه، لیۆ له شوێنی گریزمان یاریزانێكی ئۆروگوایی بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی پێشنیاز كردووه.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی حه‌ز ناكات گریزمان په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات و به یاریزانێكی گونجاوی نازانێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه لیۆنێل مێسی داوای له سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه له شوێنی گریزمان هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیان ستوانی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی جیرۆنا بدات.
كریستیان ستوانی ته‌مه‌ن 32 ساڵ ئه‌م وه‌رزه 20 گۆڵی له لالیگا تۆمار كرد و یانه‌كه‌شی بۆ خولی پله‌دووی ئیسپانیا دابه‌زی.