خورماتوو.. كورد ته‌واوی پۆسته‌كانی له ده‌ست داوه
K24- خورماتوو:
لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە، ته‌واوی دەسەڵاتەکان له خورماتوو له کورد وەرگیراونەتەوە، له به‌رامبه‌ریشدا پۆستەکانی كورد بە عەرەب و تورکمانەکان دراون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه بە هۆی ڕێککەوتنی نێوان تورکمان و عەرەبەکان لەلایەك، هاوكات پەرتەوازەیی کورد لە لایەکی دیکەهوە، دووبارە وەرگرتنەوەی ئەو پۆستانە بۆ كورد ئەستەم بووە، ئه‌مه‌ش وای كردووه کورد لاواز و لایەنەکانی دیکەش بە هێز بن.
لە کۆی نزیکەی 35 پۆست، کورد تەنیا دوو پۆستی به دسته‌وه ماوە، هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە, شارەوانی, پۆلیس و ڤێرتێنەری بۆ پێشنیاز کراوە ، بەڵام جگە لەوەی کورد بەم پۆستانە ڕازی نییە، ناکۆکیش له نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هه‌یه.
له‌م باره‌یه‌وه كه‌مال كه‌ریم، کارگێڕی مەڵبەندی 16ی حەمرینى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە خورماتوو ده‌ڵێت: "راسته چه‌ند پۆستێك بۆ كورد پێشنیاز كراون، به‌ڵام ئێستا هیچ پۆستێك به‌ده‌ست كورده‌وه نه‌ماوه، پۆستی قایمقاممان به ته‌واوه‌تی له‌ده‌ست چووه، له به‌رامبه‌ردا داوای پۆستی ئه‌نجومه‌نی قه‌زامان كرد، كه‌چی ئه‌ویشیان پێ نه‌داین. دواجار چه‌ند پۆستێكیان بۆ ئێمه دیاری كرد، به‌ڵام هێشتا نه له‌گه‌ڵ ئه‌وان و نه له نێوان خۆماندا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتن".
پۆستی قایمقامی خورماتوو کە له دواى 16ى ئۆکتۆبەرەوە لە ڕێککەوتنێکی نێوان عه‌ره‌ب و توركمان لە ئەنجومەنی قەزا، بە زۆرینە درایە تورکمانێکی شیعە مەزهەب، ئێستا کورد دەستی لەم پۆستە هه‌ڵگرتووە، لە بەرامبەردا چاوی لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی قەزاكهیە, کە لەلایەن عەرەبەکانەوە بەڕێوە دەبرێت، بەڵام بە هۆی هاوپەیمانیی نێوان عەرەب و تووڕکمانەکان، ئەمەشیان بۆ کورد قورسە.
پەرتەوازەیی و ناکۆکیی نێوان لایەنه کوردییەکان خاڵی لاوازی کورده، هاوكات یەکگرتوویی لایەنەکانی بەرامبەریش، خاڵی بەهێزی ئەوانە، كه وایكردووه یەکلاکردنەوەی کێشەکان بە زیانی کورد و قازانجی خۆیان ته‌واو بێت.
H.B