هەڵەبجە.. له رووداوێكی هاتووچۆدا 8 كه‌س بریندار بوون
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا، له نزیك بازگه‌ی بیاوێڵه‌ی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه، هه‌شت كه‌س بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، رووداوه‌كه وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك بووه له‌سه‌ر رێگه‌كه، ئێستاش برینداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ریی گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ برینداره‌كان كراوه، به‌ڵام بۆ باشتربوونی باری ته‌ندروستیان، شه‌ش له برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، 5 له برینداره‌كان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
به هۆی خراپیی به شێك له رێگه‌وبانه‌كان و پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به رێنماییه‌كان، رووداوه‌كانی هاتووچۆ زیادیان كردووه، به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش زیاتر ده‌بن.
ئ. م