زه‌ریف وه‌ڵامی تویته "تونده‌كه‌ی تره‌مپ" ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، وه‌ڵامی "تویته تونده‌كه‌ی" شه‌وی رابردووی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ڕه‌شه و تۆقاندنی ئابووری و سووكایه‌تی و جینۆساید، ئێران له‌ناو نابه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌رده‌وام لایه‌نی سێیه‌م، كه به "تیمی B" ناویان ده‌بات، تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی تره‌مپ له دژی ئێران هانده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، زه‌ریف پێیوایه، تره‌مپ نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌وێته هیچ جه‌نگێك، چونكه به گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی له‌و جۆره، به مانای كه‌وتنه به‌ر مه‌ترسی ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دێت له‌ناوچه‌كه و جه‌نگه‌كه‌ش كۆتایی نییه.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، مه‌به‌ستی زه‌ریف له تیمی بی، هه‌ریه‌كه له بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێسرائیل، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه و محه‌مه‌د بن زاید، شازاده‌ی جێنشینی ئیماراته.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێبسایته‌كه، ئه‌و چوار كه‌سایه‌تییه تره‌مپ له دژی ئێران هانده‌ده‌ن، ئه‌گه‌رنا تره‌مپ مه‌یلی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نییه له‌گه‌ڵ ئێران.
گرژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشتوونه‌ته لووتكه و ئه‌گه‌رچی ئاماژه‌كان بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ ده‌چن، به‌ڵام توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، جه‌نگ روونادات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، دوێنی یه‌كشه‌ممه، 19 ئایار/ مایۆی 2019، كاتیۆشایه‌ك له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه‌وته خواره‌وه.
دوای رووداوه‌كه‌ش، تره‌مپ له تویتێكدا گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وت شه‌ڕ بكات، ئه‌وا به فه‌رمی كۆتایی دێت، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا مه‌كه".
دوای ئه‌و تویته‌ش، زه‌ریف وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه و هه‌ر له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "به پاڵنه‌ری تیمی بی، تره‌مپ ده‌یه‌وێت بگاته ئه‌و شكسته‌ی كه ئه‌لێكسانده‌ر و جه‌نگیزخان و داگیركارانی دیكه پێی گه‌یشتوون".
هاوكات تویته‌كه‌ی شه‌وی رابردووی تره‌مپ، به جینۆساید ده‌شوبهێنێت و ده‌ڵێت: "هه‌ڕه‌شه و تۆقاندنی ئابووری و سووكایه‌تی و جینۆساید، ئێران له‌ناو نابه‌ن".
سه‌رچاوه: تویته‌ر - RT