گاریس به‌یل: راسته كێشه‌م هه‌یه، به‌ڵام من ئێستا بیر له یاری گۆڵف ده‌كه‌مه‌وه
رۆژنامه‌ی ماركا له باره‌ی داهاتووی گاریس به‌یل گفتووگۆیه‌كی كردووه و یاریزانه وێڵزییه‌كه پێداگیری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ده‌كات، ده‌شڵێت: ژیانی من ته‌نیا له تۆپی پێ بچووك ناكرێته‌وه و بیر له یاری گۆڵفیش ده‌كه‌مه‌وه.
گاریس به‌یل ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یانه‌ی ریال مه‌درید جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌سانێك زۆر بێ ئاگایانه ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن، ده‌شڵێت: كه‌سانێك واده‌زانن من رۆبۆتم و ده‌بێت به حه‌ز و ویستی ئه‌وان بجووڵێم.
به‌یل گوتیشی: كه‌سانێك واده‌زانن تۆ ته‌نیا بۆ یاریكردن هاتوویته سه‌ر ئه‌م دونیایه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌رنامه‌ی ژیانت بۆ دابرێژن، بۆیه هیوادارم بیر بكه‌نه‌وه، چونكه ژیانی تۆپی پێ كورته و پێویست به‌وه ناكات قوربانی به هه‌موو ژیانی خۆت بده‌یت، من ئێستا بۆخۆم ته‌نیا بیر له یاریكردن ده‌كه‌مه‌وه و به‌ڵام گرینگی به یاری گۆڵفیش ده‌ده‌م.
به‌یل ده‌شڵێت: ده‌زانم ئێستا رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دا و كێشه بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام من توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانم هه‌یه، وانه‌زانن من منداڵم و ناتوانم بیر بكه‌مه‌وه و له واتای شته‌كان تێ ناگه‌م.
گاریس به‌یلی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهامه‌وه به به‌های 90 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2022 نوێكرایه‌وه، له ئێستاشدا له لایه‌ن زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید په‌راوێز خراوه و به‌جۆرێك له دوایین 6 یاری ریال مه‌درید له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی جێگه‌ی نه‌بۆته‌وه.