واشنتن: ئه‌گه‌ری هێرشی ئێرانمان بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان وه‌ستاند
K24 – هه‌ولێر:
كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، پاتریك شاناهان رایگه‌یاند، واشنتن توانی ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان له ناوچه‌كه بوه‌ستێنێت، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران كۆتایی نه‌هاتووه.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه له پێنتاگۆن ئه‌نجامی دا، شاناهان گوتی: "له‌و بڕوایه دام هه‌نگاوه‌كانمان تا ئه‌وپه‌ڕی رادده وردن و ئه‌وه‌ی له هه‌موو شت گرنگتره، توانیمان ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رابگرین".
شاناهان، هیچ زانیارییه‌كی زیاتری له باره‌ی ئه‌و ئه‌گه‌رانه و سروشتی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه رانه‌گه‌یاند، به‌ڵام گوتیشی: "ئێمه هێشتا له قۆناغێك داین، كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران به‌هێزه".
له هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا، ئێرانی به هه‌وڵدان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له كه‌نداو تۆمه‌تبار كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ گرژیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له رووی میدیاییه‌وه، ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵن و فڕۆكه‌ی جۆری بی 52ی ره‌وانه‌ی ئاوی كه‌نداو و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.