رۆحانی: دۆخی ئێستا بۆ دانوستان گونجاو نییه
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، كه حكوومه‌ته‌كه‌ی پێویستی به ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتره، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رووبه‌ڕووی ئه‌و جه‌نگه ئابوورییه ببێته‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له دژی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه.
رۆحانی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵێنی دا، گه‌لی ئێران له‌جیاتی ئه‌وه‌ی چۆك دابدات، له دژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ خۆڕاگری ده‌كات.
رۆحانی ئاماژه‌ی به ماوه‌ی 8 ساڵی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێرانیش كرد، كه له ساڵی 1980 هه‌ڵگیرسا و گوتی: "ئه‌وكات "ئه‌نجوومه‌نی باڵای جه‌نگ" له بواره‌كانی ئابووری و جه‌نگ، له ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌و ده‌ستكراوه‌تر كرا" و گوتیشی: "له ماوه‌ی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران‌دا، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیداره‌دانی جه‌نگ دامه‌زرا و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بوون، هه‌تا ئه‌نجومه‌نی شوورا و دادگاش، ده‌ستوه‌ردانیان له بڕیاره‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا نه‌ده‌كرد. كه‌چی ئه‌مڕۆ به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی جه‌نگ، كه رووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه، پێویستیمان به ئه‌نجومه‌نێكی هاوشێوه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه".
رۆحانی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، باسی له مامه‌ڵه بانكییه‌كان و فرۆشی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ئێران كرد و گوتی: "ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر كه‌رته‌كانی بانك و وزه رووبه‌ڕووی كێشه بوونه‌ته‌وه".
سه‌رۆكی ئێران دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و دانوستان و دیپلۆماسییه‌ت به باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دابه‌زاندنی ئاستی گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن ده‌زانێت، به‌ڵام نه‌ك له‌م دۆخه‌ی ئێستادا و گوتی: "دۆخی ئێستا بۆ دانوستان گونجاو نییه، بۆیه بژارده‌ی ئێمه له‌م ره‌وشه‌دا خۆڕاگریی و به‌رگه‌گرتنه".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانی راگرت و ئه‌و بڕیاره‌شی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه 8 وڵاتی له مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌خشیبوو، ئاستی گرژییه‌كانی نێوان تاران و اشنتن له كه‌نداو به‌رز بوونه‌وه.
له ده‌ره‌نجامی ئه‌و گرژییانه‌ش، به‌ر له چه‌ند رۆژێك ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیگه‌لی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵنی ره‌وانه‌ی كه‌نداو كرد و به‌شێك له كارمه‌نده دیپلۆماتكاره‌كانی له عێراق كشانده‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه گه‌ڕانده‌وه.
سه‌رچاوه: ئێرنا + بلۆمبێرگ
H.B