توركیا به‌گژ ئه‌مه‌ریكادا ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی كرده‌وه، رێككه‌وتنی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێس-400ـی رووسی، كۆتایی هاتووه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ رووسیا واژۆ كردووه، په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ زۆر باشه و رێككه‌وتن له باره‌ی كڕینی ئێس-400 كۆتایی هاتووه".
خلوسی ئاكار ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌ك سه‌ربازمان ناردووه‌ته رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی راهێنان له‌سه‌ر چۆنێتی به‌كارهێنانی سیستمی ئێس-400 بكه‌ن و مه‌شق و راهێنانه‌كانیش ده‌ستیان پێ كردووه".
قسه‌كانی خلوسی پاش ئه‌وه هاتن كه، كه‌ناڵی CNBC ئه‌مه‌ریكی له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه "واشنتن داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره كردووه له رێككه‌وتنی كڕینی سیستمی ئێس - 400ـی رووسی بكشینه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تێكی دوو هه‌فته‌ییان دیاری كردووه و گوتوویانه، ئه‌وه دوا مۆڵه‌ته و پێویسته تا كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌ست له كڕینی ئه‌و سیستمه رووسییه هه‌ڵگرن".
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، پێویستیان به كه‌ره‌سته‌ییه‌كی سه‌ربازییه، كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی رێكخراوی ناتۆ گونجاو بێت، سیستمی رووسیش له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوه‌رانه یه‌ك ناگرێته‌وه و گونجاو نییه".
سه‌رچاوه‌ی كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر توركیا رێوشوێنه‌كانی گه‌یشتن به سیستمی ئێس - 400 ته‌واو بكات، ئه‌وا رووبه‌ڕووی ده‌رهاوێشته‌ی راسته‌قینه نێگه‌تیڤه‌كان ده‌بێته‌وه. یه‌كێك له‌وانه كه‌نارگیركردنی ئه‌نقه‌ره‌یه له كڕینی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی له جۆری (F-35) و ئه‌و خه‌رجیانه‌شی بۆ داواكاریی كڕینی 100 فڕۆكه‌ی له‌و جۆره داویه‌تی و هێشتا فڕۆكه‌كانیشی ده‌ست نه‌كه‌وتووه، له كیسی ده‌چێت. جگه له‌وه‌ش توركیا رووبه‌ڕووی سزای ئه‌مه‌ریكی و وڵاتانی دیكه‌ی ناتۆ ده‌بێته‌وه".
تا ئێستا به‌رپرسانی توركیا سوورن له‌سه‌ر كڕینی سیستمه رووسییه‌كه و هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره له‌و ریككه‌وتنه به‌دی ناكریت.