تاران كه‌شتیی جه‌نگی و تێكشكێنه‌ر ده‌نێرێته كه‌نداو
K24 - هه‌ولێر:
ئێران كه‌شتییه‌كی جه‌نگی و دوو تێكشكێنه‌ری ده‌ریایی ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداو ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بكرێته سه‌ری.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز بڵاوی كرده‌وه، سوپای ئێران كه‌شتیی جه‌نگی و تێكشكێنه‌ره‌كانی ناردووه و روونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو تێكشكێنه‌ری ده‌ریایی "باینده‌ر و بوشه‌هر و لاوان"ی جێگیر كردووه.
پێشتر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه، نیازی شه‌ڕیان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام تا ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا "رێز نه‌نوێنێت"، ئاماده‌ی گفتوگۆ نابن.
هه‌رچی ئه‌مه‌ریكایه، به هه‌مان شێوه، خۆی له راگه‌یاندنی شه‌ڕ به دوور ده‌گرێت و به‌رپرسانی كۆشكی سپی خوازیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ نین، هاوكات دووپات له دانیشتن و گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندیی به‌رپرسانی ئێرانن بۆ گفتوگۆ.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیگه‌لی ئه‌براهام لینكۆڵنی ناردووه‌ته كه‌نداو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك تێكشكێنه‌ری دیكه‌ی ده‌ریایی، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، كه به گوته‌ی واشنتن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه له ناوچه‌كه.
ئ. م