توركیا ده‌ستی له كڕینی نه‌وتی ئێران هه‌ڵگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای توركیا رایگه‌یاند: "له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه توركیا به یه‌كجاری ده‌ستی له هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێران هه‌ڵگرتووه و پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر تاران بووه".
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ناو شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ واشنتن رایگه‌یاندووه: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكاین، رێزمان له بڕیاری واشنتن بۆ سزادانی ئێران گرتووه".
ئه‌و به‌رپرسه توركییه كه نه‌یویستووه ناوی بهێنری ده‌ڵێت: "له رۆژی 2/5/2019 وه توركیا هاورده‌كردنی نه‌وتی له ئێرانه‌وه راگرتووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه چین هیچ داواكارییه‌كی بۆ كڕینی نه‌وتی ئێران پێشكه‌ش نه‌كردووه و له لێدوانه‌كانی پێشوویان پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه كه ده‌یانگووت، گوێ به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ناده‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له كڕینی نه‌وتی ئێران.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاندووه: "گه‌وره كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت (سی ئێن بی سی) و (سینۆپیك) ئه‌وانیش له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه هیچ داواكارییه‌كیان بۆ كڕینی نه‌وتی ئێران تۆمار نه‌كردووه".
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (چین، یۆنان، هیندستان، ئیتالیا، ژاپۆن، كۆریای باشوور، تایوان و توركیا)ـی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له كڕینی نه‌وتی ئێران به‌خشیبوو، به‌ڵام له رۆژی 2/5/2019 وه به‌خشینی ئه‌و 8 وڵاته‌ش له كڕینی نه‌وتی ئێران كۆتایی هات.