چەند شامپازییەک کیسەڵ دەکەنە ژەمێکی نیوەڕۆ
K24 – ههولێر:
چەند چاودێرێک، ڤیدیۆی چەند شامپازییەک لە کاتی کیسەڵ خواردن دەگرن.
ڤیدیۆکە لە پارکی نیشتیمانیی لوانگۆ لە وڵاتی گابۆنی ئەفریقا گیراوە و یەکەمجارە بەوجۆرە راوکردن و خواردنی کیسەڵەکان لەلایەن مەیموونی شامپازی لە نزیکەوە ڤیدیۆی لێ تۆمار بکرێت.
سەرەتا شامپازییەکی نێر پارێزەرە رەقەکەی کیسەڵەکە بە دارێکدا دەکێشێت و دەیشکێنێت، دواتر دەیکاتە ژەمە خواردنێک بۆ خێزان و هاوڕێکانی.
بۆچی مەیموونی شامپازی کیسەڵ دەخوات؟
6%ی خواردنی شامپازییەکان گۆشتە، ئەوەی دیکەی خواردنی رووەکی و میوەیە، ئەوان کیسەڵ دەخۆن چوونکە ئەزموونی راوکردنی زۆریان نییە، راوکردنی کیسەڵ ئەرکێکی وەهای ناوێ چونکە تاکە بەرگری کیسەڵ ئەوەیە دەچێتەوە ناو پارێزەرە رەقەکەی خۆی.
The Daily Mail
H.J