هۆك: ئێران 100 ملیار دۆلاری له پاڵپشتیی تیرۆردا خه‌رجكردووه
K24 - هه‌ولێر:
برایان هۆك، نێرده‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران ده‌ڵێت: "به‌هۆی به‌خشینی 8 وڵات له كڕینی نه‌وتی ئێران كه 2ـی ئه‌م مانگه كۆتاییهات، ده‌سةڵاتدارانی تاران 100 ملیار دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام گه‌لانی ئێران هیچ شتێكیان له‌و داهاته پێنه‌گه‌شتووه، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له پاڵپشتی تیرۆردا خه‌رجی ده‌كه‌ن".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا كه رۆژی هه‌ینی 24/5/2019 بڵاوكرایه‌وه، برایان هۆك ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌رمان، ئه‌مه‌ریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران، له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان یه‌كه‌مجار هێرش بكه‌ن، واشنتن هێزی سه‌ربازیی دژی ئێران به‌كارده‌هێنێ".
هۆك ده‌ڵێت: "پێش مانگێك هه‌واڵگریی زانیاری زۆر نیگه‌رانكه‌ری له‌باره‌ی چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران پێگه‌یاندین، زانیاریی ته‌واو و پشتڕاستكراومان هه‌یه كه ئێران پلانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داڕشتووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "بۆ به‌رگریی له خۆكردن ئاماده‌سازیی سه‌ربازیمان كردووه و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی گه‌وره‌ی جه‌نگیمان دامه‌زراندووه له ناوچه‌كه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك رووبه‌ڕووی ھێرش بووینه‌وه به‌رگریی له خۆمان بكه‌ین. عێراقیش یه‌كێك له‌و ناوچانه‌یه ئاستی هۆشداریی تێیدا به‌رزه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو ئێران له عێراقه‌وه هێرش بكات، هه‌ر بۆیه داوامان له باڵیۆزخانه‌كه‌مان كرد ژماره‌ی دیپلۆماتكار و كارمه‌ندانی له به‌غدا كه‌مبكاته‌وه".
نێرده‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی داهاتی ئێران كه‌مبكه‌ینه‌وه كه رژێمی ئێران بۆ پاڵپشتیی گرووپ و میلیشیاكان پێویستی پێیه‌تی و له ته‌واویی ناوچه‌كه‌دا كۆمه‌كیان ده‌كات".
هۆك ده‌ڵێت: "رژێمی ئیران مه‌شق و راهێنان به‌و گرووپانه ده‌كات و پاڵپشتیی چه‌ك و داراییان ده‌كات، حزبوڵڵا و حوسییه‌كان و ئه‌و میلیشیا شیعیانه‌ی له سووریا و عێراق له بری تاران شه‌ڕ ده‌كه‌ن. به‌هۆی به‌خشینی چه‌ند وڵاتێكیش له كڕینی نه‌وتی ئێران، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له رابردوودا 100 ملیار دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بگاته ده‌ست گه‌لانی ئێران. ئه‌وه‌ی گه‌لانی ئێرانیشی بێزار كردووه ئه‌وه‌یه به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی هیچ سوودێكیان پێنگه‌شتووه".