ژمارەیەك خێزانی ھەڵەبجەیی داوای منداڵە بێسەروشوێن بووەكانیان دەكەنەوە

"لە دادگا سكاڵایان تۆمار كردووە"
kurdistan24.net

K24 - ھەڵەبجە

زیاتر لە 70 خێزانی ھەڵەبجەیی داوای 170 منداڵی بێسەروشوێن بوویان دەكەنەوە، كە لە كاتی كیمیابارانی ھەڵەبجەوە دیار نەماون.

كامەران مستەفا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوانی ھەڵەبجە بە كوردستان24ی راگەیاند: "زیاتر لە 70 خێزان لە دادگای ھەڵەبجە سكاڵایان تۆمار كردووە، بۆ دۆزینەوە زیاتر لە 170 منداڵ، كە سەرجەمیان لە كیمیابارانی ھەڵەبجە بێسەروشوێن بوونە".

گوتیشی: "بەشێك لەو منداڵانەی گەڕاونەتەوە تائێستا كێشەی دۆزینەوەی خێزانەكانیان ھەیە، چونكە پشكنینی DNA نەك ھەر لە كوردستان، بەڵكو زۆرجار لەسەر ئاستی جیھان ناتوانێت ئەنجامی 100% بدۆزێتەوە، كاتێك گومان دروست دەبێت وا دەكات كە تەشەنە بكات، نموونە نێردراوەتە سەنتەرێكی بەریتانیا تائێستا ئەنجامەكەی نەھاتووەتەوە".

رۆژی 25ی ئایار وەك رۆژی ونبووان لە جیھان دیاركراوە، بەو بۆنەیەشەوە ئەمڕۆ لە شاری ھەڵەبجە چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچن.

ھ.م