راهێنه‌ری ڤالێنسیا پلانی راگرتنی مێسی ئاشكرا ده‌كات
بارسێلۆنا و ڤاڵێنسیا لە یاریگای بێنیتۆ ڤیامارین لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا له كاتژمێر 10:00ـی ئه‌مشه‌و بەیەک دەگەن، ڤاڵێنسیا به راهێنه‌رایه‌تی مارسیلینۆ و بە سەرکردایەتی رۆدریگۆ مۆرینۆ و دانیێل پاریخۆ دەیەوێت دوای ٢١ ساڵ جارێکی دیکە ئەم نازناوە بەدەست بهێنێتەوە.
مارسێلینۆ راهێنه‌ری یانه‌ی ڤالێنسیا له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بارسێلۆنا پیرۆزبایی له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كرد به بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌وان به شایسته‌یی باڵاده‌ستی خۆیان به‌سه‌ر خوله‌كه‌دا سه‌پاند و نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
مارسێلینۆ دواتر ئاماژه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كرد و گوتی: ئه‌مشه‌و له پێناو نازناوی جامی شا ده‌جه‌نگین و هیچمان له بارسێلۆنا كه‌متر نییه و ئه‌زموونی خۆمان له هی ئه‌وان به بچووكتر نابینین.
راهێنه‌ری ڤالێنسیا گوتیشی: ئه‌وان شاره‌زای شێوازی یاریكردنی ئێمه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ش زۆر به‌باشی ده‌زانین بارسێلۆنا به‌چی شێوازێك یاری ده‌كات، بۆیه ئه‌نجامه‌كه هه‌ر شتێك بێت چاوه‌ڕواننه‌كراو نییه بۆ هیچ لایه‌كمان، به‌ڵكو كام تیپ به درێژایی 90 خوله‌ك یارییه‌كی باش بكات و ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزێته‌وه نازناوه‌كه ده‌باته‌وه.
له باره‌ی چۆنێتی راگرتنی لیۆنێل مێسی، مارسێلینۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆربه‌ی راهێنه‌ره‌كان نازانن به چی پلانێك مێسی رابگرن، ده‌شڵێت: به‌ڵام ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین مێسی رابگرن.
مارسێلینۆ گوتیشی: ئێمه خۆمان فریوناده‌ین و ده‌زانین مێسی له هه‌ر ساتێك بیه‌وێت ده‌توانین ئه‌نجامه‌كه بگۆڕێت و به گۆڵ و ئاسیست گورزی گه‌وره له تیپی به‌رامبه‌ر بدات، به‌ڵام ئێمه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه مێسی له رۆژی خۆیدا نه‌بێت و تۆپ له لیۆ دووربخه‌ینه‌وه.
مارسێلینۆ ده‌شڵێت: یه‌كێكی دیكه له رێگه‌كانی راگرتنی مێسی، ئه‌وه‌یه كه زوو گۆڵ له بارسێلۆنا بكه‌ین و كۆنترۆڵی تۆپ بكه‌ین.
مارسێلینۆ گوتیشی: ئێمه متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌یه و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به ئومێده‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ئاماده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م یارییه‌دا شكست به بارسێلۆنا بێنین.