داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له سووتاندنی ده‌غڵودانی جوتیاران راده‌گه‌یێنێ
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/5/2019 داعش له رێگای رۆژنامه‌ی (النبأ)ـی رێكخراوه‌كه‌وه رایگه‌یاند: "به‌رپرسیارن له سووتاندنی سه‌دان دۆنم زه‌وی كشتووكاڵی و ده‌غڵودانی هاووڵاتیان له ته‌واوی عێراق و سووریا".
داعش سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی به‌رپرسیارێتی خۆی له سووتاندنی سه‌دان دۆنم گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه‌ی جووتیارانی عێراق و سووریا، لایه‌نگرانیشی هانده‌دات به‌رده‌وامبن له تێكدان و سووتاندنی به‌روبوومی جوتیاران له وه‌رزی دروێنه‌دا".
ماوه‌یه‌كه سووتاندنی ده‌غڵودانی جوتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ر هه‌ڵمه‌تێكی نهێنی سووتان كه‌وتووه و به‌وهۆیه‌وه سه‌دان دۆنم گه‌نم و جۆ و دانه‌وێڵه‌یان سووتاوه پێش ئه‌وه‌ی بتوانن دروێنه‌ی بكه‌ن.