"هه‌وره‌ فێرگه‌" قوتابخانه‌كه‌ی ناو مۆبایل و ئایپاد

ژمارەیەک مامۆستای خۆبەخش پڕۆژەیەکی ئۆنلاین بۆ قوتابیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ژمارەیەك مامۆستای خۆبەخش، پڕۆژەیەکی ئۆنلاین بۆ بەرزکردنەوەی توانای زانستیی قوتابیان ئامادە دەکەن، كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ قوتابیانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی کوردی و ئینگلیزی، دەتوانن سوودی لێ ببینن.

پڕۆژەی "هەورە فێرگە"، 3 هەزار وانەی ڤیدیۆیی لەخۆ دەگرێ، کە 90 مامۆستای پسپۆر وانەکانیان شی کردووه‌تەوە.

ئیلیا، لە پڕۆژەی هەورە فێرگە سەعی لەوانەکانی دەکات، پڕۆژەیەک کە هەموو وانەکانی پۆلی یەکی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی بە ڤیدیۆ و بە بێ بەرامبەر تێدایە و قوتابی دەتوانێ وەك جێگرەوەی مامۆستای تایبەت، پشتی پێ ببەستێ.

هەورە فێرگە بەرهەمی دەیان مامۆستای پسپۆر و خۆبەخشە، کە چەندان مانگ کاریان تێدا کردووە، تا قوتابیان بتوانن بە ئاسانترین شێوە توانای خوێندنیان لە وانەکان بەرز بکەنەوە.

پڕۆژەكه‌ 3 هەزار وانەی ڤیدیۆیی لەخۆ دەگرێت و 90 مامۆستای پسپۆرییە جیاوازەکان، وانەکانیان شي كردووه‌ته‌وه‌، لە هەورە فێرگە، قوتابی لەهەر جێگایەک و لەهەر کاتێکدا بێ، لە ڕێگەی مۆبایل، یان تابلێت و لاتۆپێک، دەتوانێ لە ڕێگەی مامۆستای پسپۆر و بێ هیچ تێچوویەکی ماددی، سەعی لە هەر وانەیەك بکات، کەخۆی بیەوێ.

«هەورەفێرگە» پڕۆژەیەکی تایبەتی خۆڕاییە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن لە کوردستان و تەواوی قوتابیانی پۆلی یەکی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن و وانەکان بە ڤیدیۆ بۆ قوتابی شی دەکرێنەوە.

ئ. م