كه‌ركووك.. به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك 10 كه‌س بوونه قوربانی
K24- هه‌ولێر:
به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ناحیه‌ی عه‌باسی، له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك، بۆمبێك كه پێشتر له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه له‌ناو ئه‌و زه‌ویانه دانرابوو، به خاوه‌ن زه‌وییه‌كاندا ته‌قیه‌وه و له ئه‌نجامدا 10 كه‌س بوونه قوربانی.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، ئاگرێكی گه‌وره له ده‌غڵودانی جووتیارانی ناحیه‌ی عه‌باسییه به‌ربوو، ئه‌مه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بزانرێت.
گوتیشی، به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه و رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی، خه‌ڵكی ناحیه‌كه به‌په‌له خۆیان گه‌یانده شوێنی ئاگره‌كه و له كاتی هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، بۆمبێكی چێندراو كه پێشتر له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه دانرابوو، ته‌قیه‌وه، له ئه‌نجامدا 5 كه‌س كوژران و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.
پێشبینیش ده‌كرێت، به هۆی سه‌ختیی برینی به‌شێك له برینداره‌كان، له داهاتوودا ژماره‌ی كوژراوه‌كان به‌رز بێته‌وه.
له‌و كاته‌وه‌ی وه‌رزی دروێنه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی دانه‌وێڵه ده‌ستی پێ كردووه، رۆژانه ئاگر له ده‌یان دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵیی به‌رده‌درێت، له‌لایه‌ك داعش هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كات، له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش عه‌ره‌به هاورده‌كان هه‌مان هه‌ڕه‌شه له جووتیارانی كورد ده‌كه‌ن.
H.B