تره‌مپ بووه‌ته مۆته‌كه‌ی به‌رپرسانی كۆشكی سپی
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كه‌ن، ئه‌ركێكی سه‌خته كاتێك به فڕۆكه‌ی ژماره یه‌ك، كه تایبه‌ته به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ گه‌شت بكه‌ی.
پێنج له به‌رپرسانی ئێستا و پێشووی كۆشكی سپی به سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكیان راگه‌یاندووه، كاتێك تره‌مپ بووه‌ته سه‌رۆك، حه‌زیان كردووه له‌گه‌ڵیدا گه‌شت بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه، خۆیان له گه‌شتكردن به فڕۆكه‌ی ژماره یه‌ك به دوور بگرن و ده‌ڵێن: "وا هه‌ست ده‌كه‌ی به بارمته گیراوی".
ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، گه‌شتكردن له‌گه‌ڵ تره‌مپ، ناخۆشتره له سه‌ردانه‌كانی كۆشكی سپی، كه چه‌ندین كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و له ماوه‌ی گه‌شته‌كاندا زۆر بێزار ده‌بن.
ئه‌و به‌رپرسانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، له كاتی گه‌شتدا، تره‌مپ دێته به‌شی پێشه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، له جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ خه‌وتن بچێته ژووره تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی، كه ده‌كه‌وێته به‌شی دواوه‌ی فڕۆكه‌كه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن، تره‌مپ له كاتی گه‌شتدا، هه‌ندێك شت هه‌ن ئه‌نجامیان ده‌دات، ئه‌وانیش خواردنی خۆراك، ته‌ماشاكردنی ته‌له‌ڤزیۆن، خوێندنه‌وه‌ی گوڤار و گفتوگۆكردن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی نزیك و ده‌وروبه‌ری خۆی، كاتێكیش ده‌چنه بواری ئاسمانی وڵاتان، به‌تایبه‌تیش هاوپه‌یمانان، ده‌ست به په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه.
به گوێره‌ی گوته‌ی به‌رپرسان، تره‌مپ له‌ناو فڕۆكه به به‌رده‌وام كه‌ناڵی "فۆكس نیوز" ده‌كاته‌وه، كه كه‌ناڵه دڵخوازهكهیهتی، ده‌شڵێن: "كاتێك ناوونیشانێك، یان هه‌واڵێكی به‌دڵ نابێت، هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت پشتێنه‌ی سه‌لامه‌تی ببه‌ستن و دانیشن، چونكه تووڕه ده‌بێت و كاردانه‌وه‌ی هه‌یه".
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، تره‌مپ سیسته‌می خه‌وی تێكچووه، ته‌نانه‌ت له كۆشكی سپیش رۆژانه 4 بۆ 5 كاتژمێر ده‌خه‌وێت، به‌ڵام له‌ناو فڕۆكه و له كاتی گه‌شتكردندا، به هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌وی لێ ناكه‌وێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، زۆرجار له ناو فڕۆكه و له كاتی گه‌شته‌كاندا، تره‌مپ بانگی به‌رپرسان ده‌كات كه له‌گه‌ڵیدان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له كاتی خه‌وتنیشدا بن، ئینجا ناوونیشانی رۆژنامه‌كان، هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كان و ته‌نانه‌ت ده‌نگۆ و پرۆپاگهندهشیان له‌گه‌ڵ تاووتوێ ده‌كات.
به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه، گه‌شتكردن به فڕۆكه‌ی ژماره یه‌ك، ئێستا بۆ ئه‌وان وه‌ك ته‌حه‌دایه‌كی لێهاتووه.
ئ. م