ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له ره‌بیعه ته‌قییه‌وه
K24 – نه‌ینه‌وا:
له ناوچه‌ی ره‌بیعه‌ی سه‌ر سنووری عێراق و سووریا، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، لانیكه‌م 5 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 8ی دیكه بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له گوندی عهوێناتی سه‌ر به ره‌بیعه روویداوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی له سنووری ناوچه‌كه رایگه‌یاند، پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 8ی دیكه بریندار بوون.
گوتیشی: ته‌قینه‌وه‌كه له ناو بازاڕی عه‌وێنات روویداوه.