كه‌ركووك.. گه‌نجێكی كورد كوژرا
K24 - كه‌ركووك:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 27ی ئایاری 2019، لە گەڕەکی پەنجا عەلیی شاری کەرکووك، گەنجێکی کورد درایە بەر دەستڕێژی گووللـە گیانی لە دەست دا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، گه‌نجه‌كه ناوی "جومعه یوسف"ـه و رووداوه‌كه‌ش له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا بووه له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لیی كه‌ركووك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا هۆكاری كوشتنه‌كه و بكوژی گه‌نجه‌كه دیار نییه و پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه.
ماوه‌یه‌كه كوشتن و ته‌قه‌كردن له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو له كه‌ركووك زیادی كردووه و نه‌توانراوه ره‌وشی شاره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
شاری كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیار و له رێككه‌وتنی ژێر به ژێردا، راده‌ستی میلیشیا و هێزه عێراقییه‌كان كرایه‌وه.
ئ. م