"مێسی توڕه‌یه و چیتر ئه‌م دۆخه قبوڵ ناكات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا به نیازه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات و چاره‌نووسی ڤاڵڤێردی و 10 یاریزانی یانه‌كه‌ی یه‌كلایی بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له دۆخی یانه‌كه‌ی توڕه‌یه و دوای نوێكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ی له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا به نیازه 10 یاریزانی یانه‌كه‌ی له‌م هاوینه بفرۆشێت، سه‌ره‌تا بواتینگ و مۆریلۆ كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه گواسترانه‌وه ده‌ستبه‌رداریان ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێنه‌وه یانه‌كانی پێشوویان.
بارسێلۆنا به نیازه ده‌ستبه‌رداری فلیپ كۆتینهۆی گرانترین گرێبه‌ستی مێژوویی یانه‌كه‌یان بێت كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2018 له یانه‌ی لیڤه‌رووپله‌وه به 150 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا.
بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌ك له (ماڵكۆم، راكیتیچ، ئۆمتیتی، سیلیسن، ڤێرمایلین، رافینها و سێرجی رۆبێرتۆ) ده‌بێت.