دەمیرتاش: با دیداری ئۆجەلان نەكرێتە بازاڕی ھەڵبژاردن

"خۆشحاڵم بە كۆتاییھاتنی چالاكییەكانی مانگرتن لە خواردن"

K24 - ھەولێر

سەڵاحەدین دەمیرتاش رایدەگەیەنێت، پێویستە دەستپێكردنی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان نەكرێتە بازاڕی ھەڵبژاردنەكان.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتیی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە زیندانەوە و لە رێگەی پارێزەرەكانی، وەڵامی پرسیاری 34 رۆژنامەنووسی داوەتەوە و رایگەیاندووە "خۆشحاڵم بە كۆتاییھاتنی چالاكییەكانی مانگرتن لە خواردن، ئەگەر دەرفەت بدرێتە ئۆجەلان، رێگەی ئاشتی و دیموكراسیش زووتر دەبێتەوە".

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش كردووە "بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستانبۆڵ، دەنگدەرانی كورد ئازادن، كام پارت داخوازییە نەتەوەیی و كولتوورییەكانی كورد بەدی بھێنێت، دەنگی پێ دەدەن".

لە 31/3/2019، ھەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا بەڕێوە چوو، بە ھۆی تانەی ئاكەپە لە ئەنجامەكان، بڕیارە 23ی حوزەیرانی ئەمساڵ جارێكی دیكە پرۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبۆڵ دووبارە دەكرێتەوە.

ھ.م