په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان له هه‌نگاریا رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی لیبراسیۆنی فه‌ڕه‌نسی راپۆرتێكی له‌باره‌ی ره‌وشی په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان له سنووره‌كانی هه‌نگاریا و سربیا بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، په‌نابه‌ره‌كان له ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن له سنووری هه‌نگار و سربیا له خواردن بێبه‌ش كراون و ئه‌و كێشه‌یه بۆ رێكخراوه مرۆییه‌كان به‌جێهێڵراوه و حكوومه‌ت هاوكارییان ناكات.
رافائیل گلۆكسمان سه‌رۆكی لیستی پلاس پیبلیك، به رۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی گوتووه: "به‌هۆی كه‌میی خۆراك چه‌ندین په‌نابه‌ر له زیندانه‌كانی هه‌نگاریا مردوون، هه‌ندێك جاریش په‌نابه‌ره‌كان خۆیان ئاوات به مردن ده‌خوازن".
گلۆكسمان ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی "ێرده‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپی، دنیا میاتوڤیتچ بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ، مایه‌ی سه‌رسوڕمانه وڵاتێكی ئه‌وروپی سوود له پاره‌ی ئه‌وروپا وه‌رده‌گرێت و له‌سه‌ر باجی ئێمه ئه‌و پاره‌ی ده‌درێتێ، كه‌چی ره‌تیده‌كاته‌وه خواردن بدات به‌و كه‌سانه‌ی خزاندوونێتییه زیندانه‌كانییه‌وه!".
رۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه نوسیوویه‌تی: "ئه‌و قسانه‌ی گلۆكسمان ده‌یكات، له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپیكراوه‌وه به‌تایبه‌تی پشتی به‌و راپۆرته به‌ستووه كه رۆژی 21/5/2019، دنیا میاتۆڤیچ، به‌رپرسی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپی بۆ هه‌نگاریا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌نگاریا له 4 تا 8/2/2019 زانیارییه‌كانی ده‌ستكه‌وتوو.
له راپۆرته‌كه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرابوو، كۆمسیۆنه‌كه نیگه‌رانه له‌و راستییه تاڵه‌ی رووبه‌ڕووی داواكارانی مافی په‌نابه‌رێتی بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن و خزێنراونه‌ته‌وه ناوچه‌ی تێپه‌ڕبوون و چاودێریی په‌نابه‌ران، چونكه له خواردن بێ به‌شكراون و بۆ ئه‌و كاره‌ش هه‌نگاریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ یاسای دووه‌می ساڵی 2007 له‌باره‌ی هاتن و نیشته‌جێبوون و چاودێریی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا نین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیژنه‌ی هێلسینكی چاودێریی ره‌وشه‌كه‌یان كردووه و بۆیان روون بووه‌ته‌وه خواردن به گه‌وره‌كان نادرێت، خێزانێكی عێراقییان بینیووه دایك و باوكه‌كه ماوه‌ی 4 رۆژ بووه هیچ خۆراكێكیان نه‌خواردووه. كاتی ژه‌مه‌كانی خواردن منداڵه‌كانیان بردوون بۆ شوێنیكی دابڕاو و داخراو له‌ناو مه‌ركه‌زه‌كه خواردنه‌كه‌یان بخۆن نه‌ك بچن له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان ژه‌مه خۆاكه‌كه‌یان به‌ش بكه‌ن.
رێكخراوه ناحكوومییه‌كانی وه‌ك هیومان رایست وۆچ و لیژنه‌ی هێلسینكی بۆیان ساغبووه‌ته‌وه‌ته‌وه به‌هۆی كه‌می خۆراك چه‌ندین كه‌س له‌و ناوه‌ندانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن له هه‌نگاریا مردوون.