راكان جبووری فه‌رمانێكی نوێ بۆ گونده‌كانی سه‌رگه‌ڕان ده‌رده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
راكان سه‌عید جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، فه‌رمانێكی كارگێڕیی نوێ له باره‌ی كێشه‌ی موڵكدارێتیی ژماره‌یه‌ك گوندی ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڕانی سه‌ر به قه‌زای دبس، ده‌رده‌كات و لیژنه‌یه‌كی 5 كه‌سی راسپاردووه، كه له ماوه‌ی 10 رۆژدا كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
به گوێره‌ی فه‌رمانه كارگێڕییه‌كه‌ی پارێزگای كه‌ركووك، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، داوا له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كراوه له باره‌ی كێشه‌ی گونده‌كانی سه‌رگه‌ڕان و ئه‌و بارودۆخه‌ی دروست بووه، ده‌ستنیشانی دانیشتووی ناو ماڵه‌كان بكه‌ن و بزانن كێن و كێ ئه‌و خانووه‌ی دروست كردووه و ته‌ئكید بكه‌نه‌وه، كه كێ هاووڵاتیی ره‌سه‌نی گونده‌كانه و پاشان رێنمایی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و دانیشتووانه‌ی گونده‌كانی (په‌ڵكانه، سارلو، سڕبشاخ، ده‌ربه‌ند، شناغه، سه‌رگه‌ڕان، كه‌یسوومه و جه‌رد) ده‌ربكه‌ن، كه بڕگه‌كانی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری عێراق نایانگرێته‌وه و له‌وێ دانیشتوون.
لیژنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی‌ی قائیمقامی دبس و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كشتوكاڵی سه‌رگه‌ڕان و ئه‌ندازیارێكی دیوانی پارێزگا پێكهاتووه.